لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد ئیسحاق دار، وهزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، جێبهجێكردنی یاداشتنامهی لێكتێگهیشتنی ئیسلامئاباد لهلایهن ئهمریكا و ئێرانەوە تاكه رێگهی پێشكهوتنه.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، محەمەد ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە، و بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرد، جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و ڕاوێژکاری نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
لە ڕاگەندراوەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران هاتووە، گفتوگۆ و دیپلۆماسی وەک ئامڕازی سەرەکی بەرەوپێشبردنی
ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، كه جێبهجێكردنی دڵسۆزانهی یاداشتنامهی
لێكتێگهیشتنی ئیسلام ئاباد كه له حوزهیرانی ٢٠١٦ له نێوان ههردوولایهنی
ململانێکه ئهمریكا و ئێران واژۆكرابوو، تاكه رێگهی پێشكهوتنه.
هاوکات، ئەو دیدارە لە کاتێکدا بو کە روبەڕوبونەوەکانی
نێوان ئەمریکا و ئێران دوای مانگێک لە هێمنی و زیادبونی گوشارەکانی ئەمریکا بە راگەیاندنی
جەنگی ئابوری بۆ سەر ئێران دەستیپێکردەوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە
بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە لێدانی توند لە ئێران و بە دەوڵەتێکی شکستخواردوو وەسفی
کرد.
بۆ یەکەمجار لە دوای کۆتایی مانگی ٧ـەوە، هێزەکانی
ئەمریکا درەنگانی شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند، هێرشێکیان کردوەتە ئامانج کە دوو شوێنی
هەڵدانی موشەکی ئێرانی لە دورگەی لارک لە گەروی ستراتیجی هورمز، تاران وەڵامی دایەوە
و هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.