سەردێڕ:

جەی دی ڤانس: پەیامی ترەمپ بۆ ئێران ڕوونە؛ سوپای ئەمریکا لە هەموو کاتێک بەهێزترە

PM:07:17:31/08/2026

712 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هۆشداریی دایە ئێران کە بەردەوامبوونی هێرشەکانی بۆ سەر کەشتیوانیی بازرگانی باجێکی سەربازیی قورسی بۆ ئێران بەدوادا دێت، هاوکات سەرنجی خستە سەر بەهێزیی سوپای ئەمریکا و پلانی ئیدارەکەیان بۆ گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیای ژیریی دەستکرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێکی روونی ئاراستەی سەرکردەکانی ئێران کردووە و وتی ئێوە هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و وەک دەوڵەتێکی شەرانگێز رەفتار دەکەن، پێویستە دەستبەجێ ئەم هێرشانە رابگرن ئەگەرنا رووبەڕووی لێکەوتە و سزای زۆر قورس دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  کە واشنتن کۆمەڵێک بژاردە و کەرەستەی بەهێزی لەبەردەستدایە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی تاران. سەبارەت بە دەنگۆکانی کەمبوونەوەی کۆگاکانی چەکی ئەمریکا بەهۆی جەنگی شەش مانگەی ئێرانەوە.

ڕونیشیکردەوە، سوپای ئەمریکا ئێستا لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزترە، وتی لە سەردەمی ئیدارەی پێشوودا کەمتەرخەمی لە دابینکردنی بودجە بۆ سوپا کرا، بەڵام ئیدارەی ترەمپ رۆژانە سەرقاڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەیە و توانای سەربازیی وڵاتەکەمان بە بەردەوامی لە هەڵکشاندایە.

باسی لەوەشکرد، کە ئەم سەنتەرانە بەشێکی بنەڕەتین لە ئابووریی داهاتوو، بەڵام پێویستە کۆمپانیا تەکنۆلۆژییەکان لە کاتی دروستکردنیاندا وێستگەی کارەبای تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن تا نەبنە هۆی دروستکردنی بارگرانی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی و گرانبوونی نرخی کارەبا لەسەر هاووڵاتییان.













گەلەری