سەردێڕ:

مێسی وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

PM:06:52:31/08/2026

856 جار خوێندراوەتەوە

مێسی، لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، دوای ٢٠ ساڵ لە پێشکەشکردنی هەموو توانایەک، کاتی ئەوە هاتووە واز لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی ئارجەنتین بهێنم بڕیارەکە لە ناخەوە ئازاربەخش بوو، بەڵام تێگەیشتم کە ئێستا کاتی وازهێنانە توانام نەماوە و هیچم تێدا نەماوە بۆ پێشکەشکردن.


ئەمڕۆ ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە "دوای ٢٠ ساڵ لە بەخشینی هەموو توانایەک، کاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئەرجەنتین بکەم".

ڕوونیشی کردەوە، "بڕیارەکە لە ناخەوە زۆر ئازاربەخش بوو، بەڵام گەیشتمە ئەو باوەڕەی ئێستا کاتی گونجاوە بۆ وازهێنان. چیتر توانای جەستەییم نەماوە و هیچ شتێکی ترم پێ نەماوە پێشکەشی بکەم، لاوە بەتواناکانیش شایستەی ئەوەن شوێنم بگرنەوە".

لە کۆتاییدا سوپاسی ئەو ٢٠ ساڵە پڕ لە سۆز و دەستکەوتەی کرد و دووپاتی کردەوە کە "لەمەودوا لە دەرەوەی یاریگاکانەوە دەبمە گەورەترین هاندەری تانگۆ".













گەلەری