PM:06:41:31/08/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
وەرگرتنی نۆرەی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت راگەیەندرا گۆڕنکاریی بەسەردا هات و هاووڵاتیان دەبێت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (عین العراق)ەوە سەرەی ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت وەربگرن، بەپێی رێنماییەکان وەڵامی داواکارییەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەدرێتەوە و کاتی کارکردنی سیستەمەکەش رۆژانە لە سەعات ٨ی بەیانییەوە تا ١٢ی شەو دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەپڵیکەیشنی (عین العراق) رێگە بە هاووڵاتیی دەدات لەسەر هەمان ئەکاونت سەرە بۆ دایک، باوک، خۆشک و برا وەربگرێت بەو مەرجەی هەمان ژمارەی کارتی نیشتمانیی خێزانییان هەبێت، بەهۆی جیاوازی ژمارەی کارتەکەوە ناتوانرێت بۆ خزم و هاوڕێ حجز بکرێت، لە کاتی حجزکردنیشدا ئامادەبوونی کەسەکە و لەگەڵ بوونی کارتی نیشتمانیی پێویستە، چونکە وێنە دەگیرێت و کارتەکە سکان دەکرێت.
روونیشی
کردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتیی ئەکاونتی تایبەت بە خۆی لەسەر مۆبایلەکەی دابەزاند و
داواکارییەکەی پێشکەشکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وەڵامی دەدرێتەوە.
دەشڵێت،
کارکردنی سایتەکە و ئەپڵیکەیشنەکە رۆژانە لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە دەستپێدەکات تا
کاتژمێر ١٢ی شەو بەردەست دەبێت، بەڵام هەر کاتێک شوێنی سەرەی پێویست نەما،
سیستەمەکە خۆکارانە دادەخرێت.