سەردێڕ:

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە ناو پاسدا پارەی لە هاوڵاتییەک دزیبوو

PM:05:56:31/08/2026

752 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە زیاتر لە پێنج ملیۆن دیناری لە جانتای هاوڵاتییەکدا لەناو پاسدا دزیبوو، کە بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا ئامادەی کردبوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند دوای سکاڵای هاوڵاتییەک لەسەر دزرانی پێنج ملیۆن و ٦٠ هەزار دینار لەناو پاسدا، پۆلیسی سەید سادق لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و توانرا تۆمەتبارەکە (ک، س، ع - لەدایکبووی ۱۹۹۹) بناسرێتەوە و دەستگیربکرێت، پارە دزراوەکە کە لە پارکێکدا شاردرابوویەوە دەستی بەسەردا گیرا و تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤٥٠ ڕاگیراوە.

دەشڵێت، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هات کە هاوڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد لەلایان تۆمارکردووە و وتویەتی، بڕی (پێنج ملیۆن و شەست هەزار) دیناری عێراقی لەناو پاسدا لێدزراوە، کە ویستوویەتی بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا بەکاریبهێنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد، لە ئەنجامدا توانیان لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت. لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا، دەست بەسەر تەواوی بڕە پارە دزراوەکەدا گیرا کە تۆمەتبار لە پارکێک لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی شاردبوویەوە.













گەلەری