سەردێڕ:

ترەمپ: دەبێت سەركردەكانی ئێران بەهۆی تاوانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتیی دادگایی بکرێن

PM:05:07:31/08/2026

732 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران دەوڵەتێکی شکستخواردوە و کۆتایی هاتوە و سەرکردەكانیان توانای نوێنەرایەتیکردنی دروستی وڵاتەکەیان نییە، زیاتر لە ١٠٠ هەزار خۆپیشاندەری ئێران کوژراون و داوایکرد سەركردەكانی ئێران بەهۆی تاوانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی بکرێن.


ئەمڕۆ ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڵاویكردەوە، ئێران دەوڵەتێکی شکستخواردوە و کۆتایی هاتوە، ئەو وڵاتە نە هێزی دەریایی و نە هێزی ئاسمانی ماوە، هەروەها دراوەکەیان بەهای نەماوە و ناتوانن موچەی سەرباز و پۆلیسەکانیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد،  ئاستی هەڵاوسان لە ئێران بە ٣٠٠٪ خەمڵاند وسەرکردایەتییەکەیان بەتەواوی توانای بەڕێوەبردنی وڵاتی لەدەستداوە و توانای نوێنەرایەتیکردنی دروستی وڵاتەکەیان نییە.

باسی لەوەشکرد، تەنها شتێک ئێران هەیبێت بریتییە لە هەواڵی ساختەی ناو ئەمریکا و ئامادەیی بۆ کوشتنی خۆپیشاندەرانیان و داوای کرد بەهۆی تاوانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی بکرێن.

هاوکات، ئەو لێدوانەی ترەمپ لەكاتیكدایەكە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سنوردار و وردی ئەنجامداوە و هێزەکانی سوپای پاسدارانی کردە ئامانج کە خەریکی چاندنی مین بون و مەترسییەکی نزیکیان لە گەروی هورمز دروستکردوە.

 

 

 













گەلەری