PM:01:47:31/08/2026
1116 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارێکی نوێی بۆ لێخۆشبوونی گومرگی تایبەت بە هاوردەکردنی جۆرێک لە ئۆتۆمبێل دەرکرد و ماوەی لێخۆشبوونەکەی بۆ ماوەی دوو مانگ درێژکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کە واژۆی کەمال ڕەئووف مارف بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرەو دەرکراوە، وەزیری دارایی ڕەزامەندیی داوە لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوەکەیان بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری میڵد هایبرێد .
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەپێی ڕەزامەندییەکەی وەزارەتی دارایی، ماوەی هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بەو
لێخۆشبوونە گومرگییەی کە پێشتر بڕیاری لێ درابوو، لە ڕێکەوتی ١ـی ٩ ٢٠٢٦ تاوەکو ١ـی
١١ ٢٠٢٦ درێژ کراوەتەوە.