وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیایدایە مووچەخۆران و ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران بۆ سەرجەم مانگەکان تا کۆتایی ساڵ دابینکراوە و جەختیشی کردەوە، رۆژی ٣٠ـی ئەیلول، پێویستە گروپە چەکدارەکان چەک دابنێن و وادەکە درێژناکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشكرای کرد، حکومەت گرفتی سیولە چارەسەردەکات و مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی کراوە.
سەبارەت بە پرۆسەی کۆنترۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەت ناوبراو ڕایگەیاند،
هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتەکان لە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا ئەنجامێکی بێوێنەی لە ساڵی ٢٠٠٣ـوە بەدەستهێناوە.
باسی لەوەشکرد، بنەما دەستوورییەکان و پێکهێنانی هەر جۆرە گرووپێکی چەکداری
لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بە تەواوی قەدەغە دەکەن، لەبارەی سەروەریی
وڵاتیشەوە ڕوونی کردەوە، حکوومەت چاوەڕوانی ٣٠ـی ئەیلوولی داهاتوو دەکات، چونکە دەبێتە
پێوەرێکی گرنگی سەروەری بۆ دەوڵەت و گەلی عێراق و لەو وادەیەدا کۆتاییی بە بوونی نێردەی
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی عێراق دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە لە پێشینەی
کارەکانی حکوومەتە لە نێو کارنامەی وەزاریدا. ئەو رێکارانەی حکوومەت لەم دۆسیەیەدا
جێبەجێیان دەکات، گەڕانەوەیەکی ئاساییە بۆ رێکارەکانی دەوڵەت و بنەما دەستوورییەکان،
چونکە دەستوور دروستکردنی هەر گرووپێکی چەکداری لە دەرەوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکان
قەدەغە کردووە.