PM:01:04:31/08/2026
1088 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە گەڕەکی گوڵانی سەروو دوو کەس دەستکاری گوللە تۆپییان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، ئاکام قوتبەددین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەڵەبجە دوو کەس دەستکاری گوللـە تۆپیان کردووە لە ماڵێکدا و پێیاندا تەقیوەتەوە.
وتەبێژی
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی تەقینەوەکە، هەردوو هاوڵاتییەکە
گیانیان لە دەست داوە.
باسی
لەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکانی هەڵەبجە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە
رووداوەکە دەستیپێکردووە و زانیاریی زیاتر بڵاودەکرێتەوە.