سەردێڕ:

سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

PM:12:39:31/08/2026

960 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بریکارەکانی خۆراک لە وەرگرتنی سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک ئاگادار دەکاتەوە و داواشیان لێدەکات یەکشەممەی داهاتوو پارەی لیستی بریکاری ڕادەست بکەن، بۆ ئەوەی بە زوویی دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی نوێی خۆراک بکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر ئــاگــاداری بەشێک لە بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە کە سبەینێ سێشـەممــــە، ســـەردانی بەڕێوەبەرایەتــی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکــی هــەولێر بکــــەن بۆ ڕادەستکردنی پارەی لیستی بریکاری بۆ ئەوەی بەزووترین کات بەشە خۆراک دابەش بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بنکانەی بانگهێشت کراون بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان ، پێویستە ڤیزە کارتی بانکی ( جنوب ئیسلامی ) هەبێت.

هەروەها بــەشە خۆراکــی ســەبەتەی پێنجەمی ساڵـــی ٢٠٢٦، لـــەسەر لیستــی بریکــاری مــانگــی هەشت دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریکاری کە بۆ دوو ساڵ دروستکراوە پێویستە بریکار ئەستۆپاکی یاخود پاکانەی باج و دەرامەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.













گەلەری