سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەکەی بەرچاو دادەبەزن

PM:12:23:31/08/2026

984 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و دەڵێت، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، بە شێوەیەکی بەرچاو و بە بڕی چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا دادەبەزێت.

بۆ سبەی سێشەممە بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پێشبینیش دەکرێت پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلە بەرز ببنەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:



هەولێر
:

ئەمڕۆ: ٣٥ پلە - سبەی: ٣٦ پلە


سلێمانی:
ئەمڕۆ: ٣٤ پلە - سبەی: ٣٥ پلە


دهۆک:
ئەمڕۆ: ٣٩ پلە - سبەی: ٣٦ پلە


هەڵەبجە:
ئەمڕۆ: ٣٦ پلە - سبەی: ٣٧ پلە


گەرمیان:
ئەمڕۆ: ٣٩ پلە - سبەی: ٣٩ پلە


چەمچەماڵ:
ئەمڕۆ: ٣٥ پلە - سبەی: ٣٧ پلە


زاخۆ:
ئەمڕۆ: ٣٤ پلە - سبەی: ٣٦ پلە


ئاکرێ:
ئەمڕۆ: ٣٤ پلە - سبەی: ٣٦ پلە


پیرمام:
ئەمڕۆ: ٣١ پلە - سبەی: ٣٣ پلە


حاجی ئۆمەران (فێنکترین ناوچە):
ئەمڕۆ: ٢٧ پلە - سبەی: ٢٦ پلە















گەلەری