سەردێڕ:

ئەمریکا دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکی ئێرانی بۆردوومان کرد

PM:11:18:30/08/2026

692 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند هێزەکانی وڵاتەکەی دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە دوورگەی لارک بۆردوومان کردووە، پێش ئەوەی مینی دەریایی بهاوێژن بۆ ناو گەرووی هورمز.


ئەمڕۆ ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکە دوای ئەوە هات کە هێزەکانی ئێران لە ئامادەکاریدا بوون بۆ هاویشتنی مووشەکی هەڵگری مینی دەریایی تا مەترسی لەسەر هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا دروست بکەن، میدیا ئێرانییەکانیش بیستنی دەنگی تەقینەوە و هێرشی درۆنییان پشڕاستکردووەتەوە و ئاماژەیان بە کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە کرد.

لە بەرامبەردا، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە لە ئەمریکا دەکات، ئاژانسی فارسى ئێرانیش بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی لارک بیستراوە، هاوکات ئاژانسی تەسنیم ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر دوورگەی لارک لە پارێزگای هورمزگان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، راپۆرتە نافەرمیەکان ئاماژە بە کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە دەکەن لە ئەنجامی ئەو هێرشەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ راپۆرتێکی فەرمیی یەکلاکەرەوە لەمبارەیەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.













گەلەری