PM:10:37:30/08/2026
596 جار خوێندراوەتەوە
دانیشتووانی گوندی بەنێنان لە سنووری قەزای بەردەڕەش گردبوونهوەیهکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان کرد هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە رێگای گوندەکەیانەوە رێکبخرێتەوە و رێڕەوی گونجاویان بۆ دیاریی بکرێت.
ئەمشەو ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، خەڵکی گوندی بەنێنان گردبوونەوە و دەڵێن، هاتووچۆی ناڕێک و بەردەوامی بارهەڵگرەکان پێویستی بە رێکخستن هەیە، بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی رێگاکان و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر سەلامەتیی هاووڵاتییان، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە دەکەن رێگای گوندەکەیان لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان قەدەغە بکات.
داواکاریی
دانیشتووانی گوندی بەنێنان لە کاتێکدایە کە ناوچەکانی دەوروبەری بەردەڕەش بەهۆی
چالاکییە بازرگانی و پیشەسازییەکان و نۆژەن نەکردنەوەی بەردەوامی ڕێگا سەرەکییەکان،
زیانێکی زۆر بە رێگاوبانەکانیان گەیشتووە و لەم دواییانەشدا هاووڵاتییانی چەندین
گوندی سنوورەکە چەندین جار داوای رێکخستنەوەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان و چاککردنی رێگاوبانەکانیان
کردووە.