PM:10:19:30/08/2026
540 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکی نەوت لە رێڕەوی ئاویی گەرووی هورمزدا بە موشەکێکی نادیار کرایە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، لە دووریی ١٢ میلی دەریایی لە باکووری شارۆچکەی خەسەب لە عومان کەشتییەکی نەوت لە گەرووی هورمز بە موشەکێکی نادیار کرایە ئامانج، بەهۆی بەرکەوتنی موشەکەکەوە ئاگر لە بەشێکی کەشتییەکە کەوتووەتەوە و دەستبەجێ لەلایەن تیمی کەشتیەکەوە کوژێنراوەتەوە، بەو هۆیەوە کەشتییەکە زیانی گەورەی پێنەگەیشتووە و هیچ دزەکردنێکی سووتەمەنیش رووینەداوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکە بەردەوامە.
دەستەی
چاودێریی دەریاییی بەریتانیا روونیشی کردۆتەوە، بەهۆی بەرکەوتنی موشەکەکەوە ئاگر
لە بەشێکی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەدا کەوتووەتەوە، بەڵام دەستبەجێ تیمەکانی کەشتییەکە
توانیویانە بە هەوڵێکی خێرا ئاگرەکە بە تەواوی بکوژێننەوە پێش ئەوەی تەشەنە بسێنێت
بۆ کۆگاکانی نەوتی خاو، هەروەها کەشتییەکە لە رووی پێکهاتەیییەوە بە سەلامەتی
ماوەتەوە و هیچ جۆرە دزەکردنێکی سووتەمەنی یان پیسبوونی ژینگەیی لە ئاوەکانی
ناوچەکەدا رووینەداوە.
ئەم رووداوە
لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی عومان و هێزە دەریایییە پەیوەندیدارەکان
لێکۆڵینەوەیەکی وردیان لە سەرچاوەی هاویشتنی موشەکەکەوە دەستپێکردووە، تاوەکو
ناسنامەی ئەنجامدهرەکەی دەستنیشانبکرێت.