PM:10:09:30/08/2026
496 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق زنجیرەیەک بڕیاری بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی پیشەسازیی ناوخۆ دەرکرد لەوانەش، تەرخانکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکان و قەدەغەکردنی هەناردەی کانزا و سکراپ.
ئەمڕۆ ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازیی کرد و چەندین بڕیاری گرنگی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازیی نیشتمانی دەرکرد، وەک قەدەغەکردنی هەناردەکردنی کەرەستەی خاو و سکراپی مس و ئەلەمنیۆم و قورقوشم و ئاسن.
زەیدی جەختیشی لە گرنگیدان بە بوژاندنەوەی پیشەسازیی نیشتمانی کردەوە
وەک بڕبڕەی پشتی ئابووریی وڵات، وتیشی، بەدەستهێنانی ناسنامەی پیشەسازیی عێراق
پێویستی بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و جێبەجێکردنی سیستەمی بەدواداچوونی (ئەسیکۆدا)
هەیە، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد گرنگی بە کەرەستە خاوە ناوخۆییەکان
بدەن، بۆ پشتگیریکردن و گەشەپێدانی پیشەسازیی ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی توانای
کێبڕکێکردن.
لە هەمان کاتدا، ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بڕیاریدا بە
قەدەغەکردنی هەناردەکردنی کەرەستەی خاوی کانزاکانی مس، ئەلەمنیۆم، قورقوشم، و ئاسن
و داڕشتەکانیان، بە هەموو جۆر و سکراپەکانیانەوە.