سەردێڕ:

هەرێم و بەغدا لەسەر وەرگرتنەوەی سزا و سەرپێچییەکانی هاتووچۆ رێککەوتن

PM:06:31:30/08/2026

788 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، بە مەبەستی تۆمارکردن و وەرگرتنەوەی سزا و سەرپێچییەکانی هاتووچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، ئەوەش بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی هاتووچۆ و بەهێزکردنی سەلامەتیی گشتی لە سەرانسەری وڵاتدا.


ئەمڕۆ ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێککەوتوون لەسەر تۆمارکردن و وەرگرتنی سزا و سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، وتیشی ئامانج لە رێککەوتنەکەیان کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆ و بەهێزکردنی سەلامەتیی گشتییە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە قۆناغی رابردوودا هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوانیاندا بوونی نەبوو، ئەوەش وایکردبوو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێم تۆمارکراون لە کاتی سەرپێچی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوردا لە سزادان دەربازیان ببێت، بە هەمان شێوەش بۆ ئۆتۆمبێلی پارێزگاکانی دیکە لە کاتی سەرپێچی لەناو هەرێمدا.

وتیشی، یاساکانی لە رواڵەتدا لەسەر ئاستی وڵات یەکگرتوون و ئەم رێککەوتنە نوێیە جیاوازییەکانی رێنمایی و بڕی سزاکانی چارەسەرکردووە، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدیبێت و یاسا جێبەجێ بکرێت، وەزیری دووپاتیشیکردەوە، ئامانجی سەرەکی لە رێککەوتنەکە چەسپاندنی دیسیپلینی هاتوچۆ و سەلامەتیی گشتییە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمدا.













گەلەری