دەستەی گشتیی گومرکی عێراق رایگەیاند، رێگرییان لە هەوڵێکی قاچاغبردنی بڕی ٨٣ هەزار دۆلاری ئەمریکی کردووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، لە بەیاننامەیەکی دەستەی گومرگی عێراقدا هاتووە، دەستمان بەسەر ٨٣ هەزار دۆلاری ئەمریکی گرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.
ئاماژە بەوەشکراوە،
گەشتیارێکی عێراقی هەوڵی داوە ئەو بڕە پارەیە بێ ئەوەی رایبگەیەنێت، بیباتە
ژوورەوە، بەڵام لە کاتی پشکنینی وردی کەلوپەلەکانیدا لە هۆڵی گەیشتنی
فڕۆکەخانەکەدا دۆزراوەتەوە.
دەستەکە
جەختیشی کردەوە، رێکارە یاساییەکان بەرامبەر گەشتیارەکە و بڕە پارە دۆزراوەکە
بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان گیراونەتە بەر، ڕوونیشی کردەوە کە ئەم
ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیاندایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی
قاچاغبردن و پاراستنی ئابووریی نیشتمانی.