AM:11:22:30/08/2026
1116 جار خوێندراوەتەوە
تیمی هەژماری من هۆشداری دەدەنە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم کە سبەی دوا مۆڵەت و کۆتا دەرفەتە بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەکە و بە پێچەوانەوە پرۆسەی پێدانی مووچەکانیان بە تەواوی ڕادەگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی ڕێنماییەکانی هەژماری من، لەگەڵ گەیشتنی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب، پێدانی مووچە بە شێوازی نەختینەیی (کاش) بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە و کۆتایی پێ دێت، لەمەودوا سەرجەم شایستە داراییەکان تەنها لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە خەرج دەکرێن.
تیمی پڕۆژەکە جەختی
لەوەش کردووەتەوە، هەر مووچەخۆرێک تا کۆتایی کاتی دەوامی فەرمیی سبەینێ خۆی تۆمار
نەکات، مووچەکەی ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی کارتی
بانکییەکەی جێبەجێ دەکات.
داوا لە سەرجەم
ئەو بەشداربووانە دەکرێت کە تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، بەپەلە سەردانی
بانکەکانی دابەشکردن بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانیان.