ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر دەڵێت، پێکدادان لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت و گروپە چەکدارەکانی عێراق روونادات. دەشڵێت، "پرۆسەی رێکخستنەوەی چەک بڕیارێکی دەرەکی نییە، بەڵکو بە تەواوی بڕیارێکی عێراقیی نیشتمانییە".
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، "من دڵنیایی دەدەمە هەمووان کە بە هیچ شێوازێک پێکدادان لە نێوان دەوڵەت و بەرەی مقاوەمەدا روونادات".
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر ئاماژەی بەوەکرد،
"دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بڕیارێکە چوارچێوەی
هەماهەنگی لەسەری رێککەوتووە و ئێمە دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیران دەکەین و پشتگیریی
تەواوی دەکەین".
هاوکات ناوبراو
تیشکی خستەسەر ئەوەی، "رێکخستنەوەی چەک ئامانجێکی نیشتیمانی، دەستووری و
شەرعییە و بنەمایەکە بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز کە توانای پاراستنی عێراق،
ئاسایش، سەروەری و کەرامەتی وڵاتی هەبێت".
هادی عامری روونیشی کردەوە،
"پرۆسەی رێکخستنەوەی چەک بڕیارێکی دەرەکی نییە، بەڵکو بە تەواوی بڕیارێکی
عێراقیی نیشتمانییە".