سەردێڕ:

مەسعود پزیشکیان: ئێران بە باشی دەزانێت بەرگری لە خۆی بکات

PM:02:30:27/08/2026

860 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود پزیشکیان دەڵێت، "ئێران لە پێگەی لاوازدا نییە و بە باشی دەزانێت چۆن بەرگری لە خۆی بکات، هەروەها ئێمە هیچ کاتێک دەستپێشخەری شەڕ نەبووین، بەڵام بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان بە مافێکی رەوا دەزانین و لە بەرانبەر هەر پێشێلکاریەک بە توندی دەوەستینەوە"


لە میانی بەشداریکردنی لە کردنەوەی ٤٠ـەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یەکڕیزیی ئیسلامی، زنجیرەیەک پەیامی سەبارەت بە پێگەی سەربازیی ئێران و دۆخی ناوچەکە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ڕەخنە دەگرین لە هەڵوێستی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتی، بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا شەڕیان دژی ئێران بەرپا کردووە".

وتیشی، داووا دەکەن لە وڵاتانی ئیسلامی کە ئاسایشی یەکتر تێکنەدەن و کار بۆ یەکڕیزی بکەن، هەروەها یەکڕیزیی ئیسلامی تەنها تاکتیکێکی سیاسی یان بەرژەوەندییەکی کاتی نییە، بەڵکو بنەمایەکی ستراتیژییە بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی.













گەلەری