AM:11:42:27/08/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە شاری بەغدا، کچێکیان لە ناو ماڵێکدا ڕزگار کرد، کە لەلایەن باوکی خۆیەوە بە زنجیر بەسترابووەوە، ئەشکەنجە درابوو و هەڕەشەی کوشتن و دەستدرێژیکردنەسەری لێکرابوو.
ڕووداوەکە لە گەڕەکی "بەساتین" لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا ڕووی داوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی، باوکی کچەکە کە لە ژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکاندا بووە، کچەکەی بە زنجیری ئاسنین لە ناو ماڵەکەدا زیندانی کردبوو و جگە لە ئەشکەنجەدانی، بە دەمانچە هەڕەشەی لێکردبوو و هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەری دابوو.
دوای ئەوەی
هێزە ئەمنییەکان لە بوونی ئەم حاڵەتە ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ هێزێکیان ڕوانەی
ماڵەکە کرد و توانییان کچەکە بە بەستراوەیی لە ناو زنجیرەکاندا بدۆزنەوە و ڕزگاری
بکەن.
لە
ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان توانییان باوکی کچەکە لە شوێنی ڕووداوەکە و لە
کاتێکدا هێشتا لە ژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکاندا بوو، دەستگیر بکەن، و
دەستیشیان گرت بەسەر ئەو دەمانچە بێمۆڵەتەی کە تۆمەتبار بۆ هەڕەشەکردن لە کچەکەی
بەکاریهێنابوو.