PM:03:41:26/08/2026
1724 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، پێشنیازی هەموارکردنەوەی بڕگەیەک لە یاسای خانەنشینیی مەدەنی پێشکەش کرد، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو نادادپەروەرییەی لە کاتی خانەنشینبووندا بەرامبەر فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، رێبوار ئەورەحمان، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، پێشنیازی هەموارکردنەوەی بڕگەی (١٣) لە ماددەی (٢١)ـی یاسای خانەنشینیی مەدەنی، پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی، فەرمانی ئاراستەکردنی بۆ لیژنەی یاسایی دەرچوو.
ئەم
بڕگەیەی یاساکە تایبەتە بە خانەنشینیی فەرمانبەرانی گرێبەست، کە لە کاتی
خانەنشینبووندا غەدرێکی زۆر لەو توێژە دەکرێت و هەموارکردنەوەکەش بە ئامانجی
کۆتاییهێنان بەو غەدرە و زامنکردنی مافەکانیان هاتووە.