PM:11:33:25/08/2026
1684 جار خوێندراوەتەوە
دەزگاى ئاسایشیی نیشتیمانى عێراق ئاشکرایکرد، کەسێکى فێڵباز و ساختەکاریان دەستگیرکردووە، کە وەک کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسان خۆی ناساندووە و پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانى عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، دەزگاى ئاسایشیی نیشتیمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەستگیرکردنى کەسێکى ساختەکار و فێڵبازى ئاشکراکرد، کە لە دایکبووى ساڵى ١٩٩٢ە و خۆى کردووە بە کەسایەتییە سیاسییەکان و پەیوەندی بە لایەنە حکومییەکانەوە کردووە بەمەبەستى بەدەستهێنانى دەستکەوتى کەسى، لە دوایین ڕەفتاریشیدا پەیوەندى کردووە بە عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، وەک کەسایەتییەکى گەورەى سیاسی خۆی ناساندووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە،
ئۆپراسیۆنى دەستگیرکردنى ئەو کەسە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە، کە زانیارى هەواڵگرى
وورد لەبارەى ئەو کەسەوە گەیشتووەتە دەزگا ئەمنییەکان، کە شوێن و ماڵى تۆمەتبارەکە
دۆزراوەتەوە و ڕەزامەندى دادوەرى دەزگاى ئاسایش لە بەغدا وەرگیراوە بۆ دەستگیرکردنى .
ئەوەش خراوەتەڕوو،
دواى دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و ڕێکارى یاسایی
لەبەرامبەرى گیراوەتەبەر و ڕەوانەى لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان کراوە.