PM:12:13:26/08/2026
1444 جار خوێندراوەتەوە
لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی کەسنەزان لە سنووری شاری هەولێر، بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە هەشت ئۆتۆمبێلدا کێشا، هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت، تا ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە شەش کەسیش بریندارن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ڕووداوەکە کاتێک روویداوە کە بارهەڵگرێک کە گەچی بارکردبوو و لە کۆیەوە بەرەو هەولێر هاتبوو، بەهۆی نەمانی ئیستۆپـەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و پەڕیوەتەوە سەر شەقامی بەرامبەر و بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقامەکە خۆی بە هەشت ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تا ئێستا بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاد لە شەش
کەسیش بریندار بوون، کە پۆلیسێکی هاتووچۆ و شۆفێری بارهەڵگرەکەش لە نێو
قوربانییەکاندان.
هەروەها، بەهۆی
سەختیی برینی بەشێک لە بریندارەکان و ئەگەری مانی هەندێک لە قوربانییان لە ژێر
ئۆتۆمبێلەکاندا، تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی لە گەڕان و بەدواداچوون
بەردەوامن و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی داهاتوودا ئاماری کۆتایی لەلایەن لایەنە
پەیوەندیدارەکانەوە بڵاوبکرێتەوە.