AM:11:06:27/08/2026
364 جار خوێندراوەتەوە
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق، ڕایگەیاند کە حکومەتی فیدراڵی ئامادەیە لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم، بەنزینی پاڵپشتیکراو دابین بکات. هەروەها جەختیکردەوە، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی داوە کە مووچەی مووچەخۆران مسۆگەرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق وتی، لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق قسەی کردووە و حکومەتی فیدراڵ ئامادەیە لەم ڕووەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەم بابەتە هێشتا بەردەوامن.
سەبارەت بە
پرسی مووچە، ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی داوە کە ئەمساڵ مووچەی
مووچەخۆران بە تەواوەتی دابین کراوە و بۆ ساڵانی داهاتووش بودجە دەبێت، ئاماژە
بەوەش دەکات کە دواکەوتنی مووچە تەنها پەیوەندی بە پرۆسەی کۆکردنەوەی پارەوە هەیە
پێش دابەشکردنی.
لەبارەی
ژینگەوە وتی، دەیانەوێت یاسای ژینگە لە حکومەتی عێراق هەموار بکەنەوە و
کەموکوڕییەکانی چاکبکەن، و لە ئێستاشدا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان بۆ دۆزینەوەی
چارەسەر بۆ کێشەی پیسبوونی ئاوی تانجەرۆ.