PM:04:30:22/12/2021
35420 جار خوێندراوەتەوە
ئەمشەو، دوو کاتژمێر پێش بانگی بەیانی ئاسمانی شاری مەککە دیاردەیەکی گەردوونی بەخۆیەوە دەبینێت، کەمانگ بەشێوەی کووڕی لەسەر کەعبە جێگیر دەبێت.
ئەمە سێیەم و دوا دیاردەی جێگیربوونی مانگی کوڕە لەمساڵدا، ئەندازیار ماجید ئەبو زەهرە، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی سعودیە رایگەیاند:"دیاردەی جێگیربوونەکە کاتێک روودەدات کە چەماندنەوەی مانگ بە پانتایی مەککەی پیرۆز دەبێت".
ماجید ئەبو زوهرە ئەوەشیخستەڕوو، :"ئەوەش لە ساتێكدا
دەبێت کە رێك لە ناوەندی وەستانیدایە لەسەر هێڵی دیارنەمانیدا لە کاتژمێر ٣:٢٣
خولەکی بەیانی بە کاتی سعودیە، واتە پێش دوو کاتژمێر و ١١ خولەک لە بانگی بەیانی".
بەوتەی
سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی سعودیە، لەهەر شوێنێکی جیهاندا بیت دەتوانیت رووبکەیتە
مانگ و قیبلەنماکەی ئاراستە بکەیت کەرێک دەبێت لەگەڵ مانگدا.