سەردێڕ:

ناسا کارپێکردنی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانی تا ٢٠٣٠ درێژکردەوە

PM:12:18:22/12/2021

2324 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەمریکی ناسا تایبەت بە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمانی رایگەیاند ناسا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات لەپێناو بەردەوامیدان بە کارپێکردنی وێستگەکە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠.


جوێل مۆنتالبانۆ، بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەمریکیی ناسا تایبەت بە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمانی وتی: "ئامانجی ئێمە لە بەردەوامیدان بە کارپێکردنی وێستگەکەدا خۆی دەبینێتەوە، لە ئێستاشدا وێستگەکە بە باشترین شێوە کاردەکات، لەوپێناوەدا ناسا هەموو هەوڵی خۆی دەدات وێستگەکە تاوەکو تا ساڵی ٢٠٣٠ کاربکات."

ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە هاوبەشە نێودەوڵەتەکانی ناسا رێکەوتن بکەن لەگەڵ "حکومەتەکانیان" دەربارەی چارەنووسی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمانی لە داهاتوودا."

هاوکات، کاتی لۆدەرسن بەڕێوەبەری بەرنامەکانی گەشتە ئاسمانییەکانی ناسا لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیدا رایگەیاند، سەرۆکایەتی ناسا هیواخوازە کارپێکردنی وێستگەکە بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵی دیکە درێژە بکێشێت.

شایەنی باسە، یوری بۆریسۆف جێگری سەرۆکوەزیرانی روسیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا رایگەیاند، خراپی دۆخی وێستگەکە دەرەنجامی کارەساتباری لێدەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە روسیا سەربەخۆیانە توانای هەیە پشتگیری دارایی وێستگەیەکی بۆشایی ئاسمانیی نوێ بکات، ئامادەشە بانگهێشتی هاوبەشە بیانییەکانی بکات بۆ هەماهەنگیکردن لەم بوارەدا.













گەلەری