سەردێڕ:

بەھۆی تەقینەوەیەک لە عێراق چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیلەدەستدا

PM:02:15:11/12/2021

3296 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراق راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای بابل لە ناوەڕاستی وڵات، چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرای کرد، بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی جرف نەسر لە باکووری پارێزگای بابل تەقییەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیلەدەستدا.
ھاوکات، چاوگەکە ھیچ زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگی و بۆمبی چێنراو بە کاروانی ھێزەکانی سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بەشێوەیەکی بەردەوام زیانی گیانی و مادی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەو ھێزانە دەکەوێت.













گەلەری