سەردێڕ:

لەسەرەتای ساڵی نوێ یەکەم دیاردەی گەردوونی روودەدات

AM:08:57:09/12/2021

34904 جار خوێندراوەتەوە

لە رێکەوتی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ یەکەم دیاردەی گەردوونی کە بریتییە لە نزیک بوونەوەی ئەستێرەیەکی کلکدار کە دوو کلکی ھەیە لە کۆمەڵەی خۆر نزیکدەبێتەوە و جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە.


ئەستێرەکە لە ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن جۆرج لیونارد گەردونناسی ئەمریکی ئەستێرەکەی لە دوری ٧٥٠ ملیۆن کیلۆمەتر لە تاقیگەی ماوتن -لامون دۆزیوەتەوە.
زانایان ئەستێرەکەیان ناوناوە "کلکداری لیونارد" و لە گەشتەکەیدا تەنھا یەکجار لە نزیکەی کۆمەڵەی خۆرەوە تێدەپەڕێت و جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە.
زانایان ئاماژەیان بەوە داوە ئەستێرەکە  ٣٥ ھەزار ساڵ لەمەوپێش لە دووری سێ ھەزار و ٥٠٠ یەکەی گەردوونی ، کە بریتییە لە دوری نێوان خۆر و زەوی، بۆ یەکەم جار لە نزیک کۆمەڵەی خۆرەوە تێپەڕیوە.
لە ئێستادا ئەستێرە کلکدارەکە لە کۆمەڵەی خۆر نزیک دەبێتەوە و لە شەوی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ بەشێوەیەکی درەوشاوە تێپەڕدەبێت. بەڵام لە ١٢ و ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ بەدوری ٣٥ ملیۆن و پێنج ھەزار و ٣٨٤ کیلۆمەتر لە زەوی نزیک دەبێتەوە.
بەھۆی ئەوەی کلکەکانی لە گازی ئایۆنی پێکھاتووە ٣ بۆ ١٥ جار لەکاتی نزیکبوونەوەکەی درەوشانەوەکەی زیاتر دەبێت و زانیانی گەردونناسی دەتوانن بەچاو بیبینن.
ئەمەش یەکەم رووداوی گەردوونی دەبێت کەلە ساڵی نوێدا روودەدات.












گەلەری