هێزی ئاسمانی هیندستان رایگەیاند، سوپاسالاری هیندستان بەهۆی کەونتەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی لە باشوری وڵات گیانی لەدەستدا.
هێزی ئاسمانی هیندستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بیپین راواتی تەمەن ٦٣ ساڵ و هاوسەرەکەی مادهولیکا راوات لەگەڵ ١١ سەرنشینی دیکە بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەلیکۆپتەرەکە لە ویلایەتی تامیل نادو لە باشوری هیندستان
کەوتووەتەخوارەوە و هیلیکۆپتەرکە لە جۆری ئێم ئای ١٧ف بووە.
وتیشی، "ئەو داوای لێکۆڵینەوەیەکی کردووە بۆ ئەوەی هۆکاری رووداوەکە
دیاری بکات."
لەو بارەیەشەوە فەرماندەیەکی سوپای هیندستان باسی لەوەکردووە، "جەنەراڵ
ڕەوات و هاوسەرەکەی لە هەلیکۆپتەرەکەدا بوون، لەگەڵ ١٢ کەسی دیکە، کە بەرەو کۆلێژی
ستافی خزمەتگوزاری بەرگری بەڕێکەوتبوون."