سەردێڕ:

ئیدارەی خۆسەر سەبارەت بە پرسی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە

PM:02:20:15/01/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی خۆسەر لە پەیامێکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی بەشدار لە پرسی سوریا دەکات، هەڵوێستی ڕوون و هەنگاوی کاریگەریان هەبێت و دەشڵێت، ئامادەن بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکردن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئیدارەی خۆسەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، زیاتر لە پانزە ساڵە گەلی سوریا تووشی وێرانکاری و شەڕ و کوشتن و ئاوارەبوون بووە، باجی قورسی سیاسەتەکانی ستەمکاری و توندوتیژیی ڕژێمی پێشووی داوە.

وتیشی، زمانی دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەبێت لە نێو هەموو هێزەکانی سوریادا زاڵ بێت، دوور لە زمانی هەڕەشە و شەڕ و چەک، کە تەنها دەبێتە هۆی خوێنڕشتن و وێرانکاریی زیاتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەسەدە ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتووگۆ بە مەبەستی وەستاندنی خوێنڕشتن و چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان و پاراستی مافی تەواوی گەلی سوریا.













گەلەری