PM:10:36:12/01/2026
720 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە گفتوگۆ لەنێوان هێزە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە بەردەوامیدان بە گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەرکە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەوادەی خۆیدا تەواوبکرێت.