PM:11:44:11/01/2026
1120 جار خوێندراوەتەوە
بەشێك لە کوردانی تاراوگە و چالاکوانان لە بەریتانیا دژی هێرشەکانی چەکدارانی حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و بەمەبەستی پشتگیری کردنی رۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد ئەو هێرشانە بوەستێنرێت و رێگری بکرێت لە کوشتن و ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، لە سەنتەری شار لە هەرێمی سکۆتلاند و لە شاری گلاسگۆ هەریەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵەی کوردانی رۆژئاوا لە بەریتانیا و رێکخراوی حەڤدەی شوبات و سەنتەری کوردانی ئیدمبەرە و بە بەشداری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان هەستان بە ئەنجامدانی خۆپێشاندانی گەورە بۆ پشتگیری رۆژئاوا و کوردانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب.
لە
خۆپیشدانەکەدا بەیانامەی هەریەک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە خوێندرایەوە لەگەڵ چەندین
ووتار و دروژمی ئامادەبووان دژی دەسترێژیەکانی سوپای حکومەتی سوریا و ئەو هێزانەی
کە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گەڕەکانە و دەیانەوێت کورد ئاوارە و جینۆساید بکەن و داوایان
کرد ئەو هێرشانە بوەستێنرێت و رێگری بکرێت لە کوشتن و ئاوەرەبوونی کوردانی ئەو گەڕەکە.
بۆیە داوایان لە
حکومەتی بەریتانیا و بە تایبەت پەڕلەمان و حکومەتی سکۆتلاند کرد کە کار بکەن و فشاربکەن
لە رێگەی بەریتانیاوە بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە و کۆتایی هێنان بە دەست درێژی ئەو
گروپ و هێزانەی کە ئێستا بەشدارن لە هێرشەکانی سەر ئەو گەڕەکانە پێشتر ژمارەیەک لەو
هێزانە و سەرکردەکانیان لەلایەن حکومەتی بەریتانیا خراونەتە لیستی سزاکانیانەوە، بۆیە
داوا دەکەن کە حکومەتی بەریتانیا فشار بکات لە ئەحمەد شەرع و حکومەتەکەی بۆ وەستاندنی
ئەو هێرشانە و کۆتایی هێنان و بە کوشتن و ئاوارەکردنی کوردانی شاری حەلەب.
ئاوات جەمال