بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، چاوگێکیش بە ئێن ئار تی وت، لە کۆبوونەوەکەدا پارتی و یەکێتی وەڵامی مەرج و داواکارییەکانی یەکتر دەدەنەوە، دەشڵێت، هەردوولایان نەرمییان نواندووە بە تایبەت لەسەر پۆستی وەزیری ناوخۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە کۆبوونەوەکەدا پارتی و یەکێتی وەڵامی مەرج و داواکارییەکانی یەکتر دەدەنەوە.
لە کۆبوونەوەی
رابردوویاندا، پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی
نوێی هەرێم گفتوگۆیان کرد و هەردوولایان مەرج و داواکارییەکانیان رادەستی یەکتر
کرد.
پارتی مەرجی ئەوە
بوو، پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەرلەمان کارابکرێتەوە، لە بەرامبەردا دەنگدەدەن
بە کاندیدەکەی یەکێتی، یەکێتیش داواکاری هەبووە و وتوویەتی نابێت، حکومەتی نوێ
هاوشێوەی حکومەتەکانی پێشتر بێت.
بڕیاریشە لەم کۆبوونەوەدا
هەردوولایان وەڵامی داواکاری و مەرجەکانی یەکتر بدەنەوە و بگەنە لێکتێگەشتن.