PM:06:37:12/01/2026
524 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە، هەردوولا جەختیانکردەوە لەوادەی دەستووریدا حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت، کە لەسەر بنەما خزمەتکردنی خەڵک بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە بڵاوکراوەیەکیشدا وتی، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی پابەندبوون بەوەی پێویستە حکومەتی نوێ، ببێتە مایەی ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی زیاتری وڵات.
لەلایەکی دیکەوەشەوە،
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی، دواین كۆبوونەوەی
مەكتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی پێشنیاری نوێی لەلایەن هەردوولاوە بەخۆوە بینیوە، لەبارەی
یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار و رێككەوتن لەسەر گەڕانەوە بۆ دانوستان و گفتوگۆكان
بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامێك.
دەشڵێت، یەكێتیی
تەنیا یەك كاندیدی پێشكەشكردووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە ئەویش نزار ئامێدییە.