ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبووه‌وه و له‌باره‌ی پلانی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت گفتوگۆی كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری كرد به ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی، خوێندنی باڵا، پەروەردە و ژمارەیەک راوێژکار و بەرپرسی پەیوەندیدار.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی خوێندن کرا، وەزیرانی پەروەردە
و خوێندنی باڵا و سەرۆکی دەستپێشخەری پەروەردە راپۆرتێكیان له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌شكرد.
له راگه‌یه‌نداوه‌كه‌دا
هاتووه، له کۆبوونەوەکه‌دا له‌باره‌ی داهاتی گشتی عێراق و پێداچوونەوە بە فایل و
بڕیارە پەیوەندیدارەکان په‌یوه‌ست به دۆخی ئابووری گفتوگۆ کرا.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی پاڵپشتی و پەرەپێدانی کارەکانی
کۆمپانیاكان و بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی هەناردەکردنی كاڵا و شتومه‌ك و
کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتیمانی کرا.
عێراق ئه‌ندامی
سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی ئۆپێكه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت
بۆ بژێوی ژیانی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه نرخی نه‌وت تادێت داده‌به‌زێت و وڵاته‌كه‌ش
خه‌رجی زیاتر ده‌بێت، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌رپرسانی حكومه‌ت چه‌ندینجار
هۆشداریان داوه له دروستبوونی قه‌یرانی دارایی له وڵاته‌كه‌دا.