سەردێڕ:

لە هەڵەبجە خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی کوردانی رۆژئاوای کوردستان و حەلەب ئەنجامدرا

PM:02:57:12/01/2026

648 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵەبجە سەرجەم چین و توێژەکان، دژی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و کوردانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، سەرجەم چین و توێژەکان لە هەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ پشتیوانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان و حەلەب، داواکارن فشاری نیودەوڵەتی بکرێت بۆ راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر کوردانی رۆژئاوا کوردستان.

هاوکات، هێزەکانی سوپای عەرەبی سوریا، لە دوو رۆژدا هێرشێکی فراوانیان کردە سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی هەردوو گەڕەکەکە ئاوارە بوون و زیانی گیانی و ماڵییان بەرکەوت.













گەلەری