سەردێڕ:

بەرگری شارستانی دهۆک ئاماری ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

PM:01:17:12/01/2026

408 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی دهۆک دەڵێت، لە ساڵی رابردوودا ١٦ کەس گیانیانلەدەستداوە کە ١٠ کەسیان سوتان و شەش کەسی دیکەشیان لە ئاودا خنکاون.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی ٢٠٢٥ـی راگەیاند و وتی، لە ساڵی رابردوو ١٦ کەس بوونەتە قوربانی و هەشت کەسیان لە سوتان رزگارکردووە، ١٤ کەسی تریان لە روداوەکانی خنکان و پێکدادانی ئۆتۆمبێل رزگارکردووە.

وتیشی، لە چالاکییە مەیدانییەکانیاندا تیمەکانیان توانیویانە نۆ پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ لە ناوچە جیاوازەکان کۆبکەنەوە و پووچەڵیان بکەنەوە، هەروەها لە رێگای خول و سیمینارەکانیان لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام هاوڵاتیانیان هۆشیار کردووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە کاتی روداوی ئاگرکەوتنەوە یان فریاکەوتنی خێرا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ١١٥ بکەن بۆ ئەوەی تیمەکانیان لە ماوەیەکی کەمدا بگەنە شوێنی روداوەکە.













گەلەری