سەردێڕ:

شارەوانی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

PM:12:41:12/01/2026

696 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانی هەولێر دەڵێت، رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ لێخۆشبوون لە رێژەی ٪٢٠ـی کرێی خۆڵ و خاشاک، رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و کرێچییەکانی سەرۆکایەتیەکەیان.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وتی، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، هیچ داشکاندنێک ئەنجام نادرێت.

وتیشی، ئەم ئاگادار کردنەوەیە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە کە داشکاندنی رێژەی ٪٢٠ـیان بۆ کراوە لە کرێی خۆڵ و خاشاک و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و کرێچیەکانی سەرۆکایەتیەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەم دوا وادە دەبێت بۆ لێخۆشبوونی رێژەی ٪ و٢٠ دوای ئەو وادەیەی دیاریکراوە، هیچ داشکاندنێک ئەنجام نادرێت، بۆیە پێویستە قەرزە کەڵە بووەکان و مامەڵەکانیان پێش ئەو وادەیە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە داشکاندنەکە.













گەلەری