سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:24:12/01/2026

580 جار خوێندراوەتەوە

دوای چەندین رۆژ لە دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٥٩ دۆلار و ٢٢ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا دەڵێت، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا ٣.٨ ملیۆن کەمیکردووە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بازاڕی نەوتی جیهان، چاوی لەسەر رووداوەکانی ڤەنزوێلا و ئێران و سوریایە، کە پێشبینی دەکرێت کاریگەری هەبێت لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا.













گەلەری