سەردێڕ:

هاتووچۆ لە مەرزی کێلێ دەستیپێکردەوە

PM:02:50:11/01/2026

472 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتژمێر ١ـی دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە، هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێوە دەستى پێکردەوە، بەڵام تا ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی هاتووچۆى بازرگانى لە مەرزەکە دیارنییە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە رایەیاند، لە کاتژمێر ١ـی دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە، هاتوچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێوە دەستى پێکردەوە بەڵام تا ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی هاتووچۆى بازرگانى دیارنییە.

وتیشی، ئەوان لە دیوى خۆیانەوە رێگاکەیان پاککردووەتەوە، بەڵام لەودیوەوە بە تەواوەتى پاکنەکراوەتەوە.

هاوکات، ماوەى ١٠ رۆژە بەهۆى بەفربارینەوە، کێشە هەیە لە هاتووچۆى گەشتیارى و بازرگانى مەرزی کێلێ، هەینى رابردوو هاتووچۆى گەشتیارى دەستیپێکردەوە، بەڵام دووبارە بەفرباری و کێشە بۆ هاتووچۆی ئەو مەرزە درووستبوو.













گەلەری