سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:14:11/01/2026

400 جار خوێندراوەتەوە

دوای چەندین رۆژ لە دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٥٩ دۆلار و ١٢ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا دەڵێت، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا ٣.٨ ملیۆن کەمیکردووە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.













گەلەری