PM:06:26:10/01/2026
756 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری حەلەب رایگەیاند، بە هۆی بەردەوامی رووبەڕووبوونەوەکان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی حەلەب و سوپای عەرەبیی سوریا، لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە باکووری حەلەب، ١٥٥ هەزار کەس ئاوارە بوون.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، نزیکەی ١٥٥ هەزار کەس لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئاوارەبوون و روویان لە گەڕەک و گوندەکانی دەوروبەری حەلەب کردووە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب کە زۆرینەی
دانیشتووانەکەی کوردن، رووبەڕوو بوونەوە لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی حەلەب و سوپای
عەرەبیی سوریا روویدا، بە هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی بوونە قوربانی و نزیکەی ١٥٥
هەزار کەسیش ئاوارە بوون.