سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

PM:04:53:10/01/2026

792 جار خوێندراوەتەوە

وابڕیارە سبەینێ پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و چەند پرسێکی تر تاوتوێ بکەن.


سبەینێ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و هەردوولا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و چەند پرسێکی تر تاوتوێ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازەکانی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ پێشکەشی یەکتر دەکەن و وا دەردەکەوێت کە هەردوولا لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ کە لەسەری ناکۆکبوون نەرمی بنوێنن و هەنگاوەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت خێراتر بکەن.













گەلەری