سەردێڕ:

دهۆک؛ بەهۆی غازی سۆباوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

PM:03:14:10/01/2026

816 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی غازی سۆباوە لە دهۆک سێ کەس خنکان و گیانیان لەدەستدا، رووداوەکە لە گوندی باوەرکێ لە سنووری شارەدێی سەرسنگ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، چاوگێک لە پزیشکی دادی دهۆک رایگەیاند، "بەهۆی غازی زۆپاوە شوانێک کە بە رەگەز عەرەبە، لە سنووری ئامێدی لەناو ژووری نوستندا بەهۆی دووکەڵی سۆبای نەوت و نەمانی ئۆکسجین پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵان و دوو مناڵی تەمەن یەک و سێ ساڵان گیانیان لەدەست داوە".

بەپێی زانیارییەکانیش تەرمی هەرسێ قوربانیەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی دهۆک بۆ پشکنین و ژنەکەش لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دایە و چارەسەری وەردەگرێت .













گەلەری