PM:08:53:06/01/2026
1240 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا ٣٢٠ هەزار و ١٣٧ كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەو ژمارەیە ٢٣٨ هەزار و ٧٧٢ نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و ٦٩ هەزار و ٦٣٢ نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار ٦٨ هەزار و ٦٦٦ نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیەش ٢٠ هەزار و ٥٤٨ نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و ١٠ هەزار و ٧٩٠ نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و هەشت هەزار و ٢٣٣ نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و هەشت هەزار و ٦٤٤ نەخۆش لەبەشی هەناوی و پێنج هەزار و ٦٨٧ نەخۆش لەبەشی شكاوی بووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هاوكات ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار ١٤ هەزار و ٢٤٠ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و ١٠٤ هەزار و ٤٥٩ تیشك گیراوە، هەروەها ٤١ هەزار و ٦١٥ سۆنەر و ٨٧١ هەزار و ٥٩٠ شیكاری تاقیگەیی و ٢٣ هەزار و ٨٢٩ هێڵكاری دڵ و سێ هەزار و ٦٤٦ ئیكۆ و حەوت هەزار و ٨٥٥ چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.