کەشناسی دەڵێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم وتی، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما ١ بۆ ٢ پله‌ی سیلیزی ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ینێ
چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت ناوچه شاخاویه‌كان نیمچه هه‌ور
ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به ئەمڕۆ كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای
پێشبینیكراو بۆ سبەینێ لە هەرێم به پله‌ی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
سلێمانی : ١٥ پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : ١٦ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ١٥ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ١٦ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ١٤ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ١٤ پله‌ی سیلیزی
سۆران: ١٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٥ پلەی سیلیزی