PM:08:03:22/11/2025
1192 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، چەند رۆژێکە بەرپرسانی یەکێتی باس لە کڕینی کورسی حزبەکان دەکەن، پارتیش ئەمە رەت دەکاتەوە و دەڵێت، ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی یەکێتی کە وتبووی پارتی کورسی دەکڕێت حزبەکە وەڵامیدانەوە و دەڵێت، بمانەوێت کورسی بکڕین کورسییەکانتان لە کورسیی هەموولایەک هەرزانترە.
وەڵامەکەی
پارتی دوای ئەوە دێت، یەکێتی پێشووتر باسی لەوەکردبوو، پارتی دەیەوێت بە کڕینی
کورسی لایەنەکانی دیکە هەوڵی زۆرینەی پەرلەمانی بدات و حکومەتی نوێ پێکبهێنێت.