PM:07:55:22/11/2025
652 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانى سنوور لە عێراق دەڵێت، بە هەزار کامێراى حەراری چاودێریى سنوورەکان دەکرێت و بەوەش ٩٠٪ـی ناوچە سنوورییەکان لە ژێر چاودێریدان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، هێزەکانى سنوور لە عێراق لە راگەیێنراوێکدا وتی، "لەساڵى ٢٠٢٢ تەنیا ٢٠٠ کامێراى حەرارى بۆ چاودێرى سنوورەکان دانرابوون، بەڵام ساڵى ٢٠٢٥ ژمارەى کامێراکان زیادکران بۆ هەزار کامێرا، لەو ڕێگەیەوە چاودێرى لە ٩٠٪ سنوورەکانى عێراق دەکرێت".
ئاماژەى بەوەشکردووە،
ئەو کامێرا چاودێریانە راستەوخۆ بەستراون بە سێرڤەرێک لە بەغدا و لەیەک سەنتەر
چاودێریى سنوورەکان دەکرێت، جگە لە کامێراکان، لە رێگەى فڕۆکەى چاودێریشەوە
چاودێریى سنوورەکانى عێراق دەکرێت.
لە کۆتایى راگەیێنراوەکەدا
هێزەکانى سنوورى عێراق دەڵێت، لە مێژووى دروستبوونى دەوڵەتى عێراق نەتوانراوە بەو
شێوەیە چاودێریى سنوور بکرێت بەتایبەت سنوورەکانى نێوان عێراق و سووریا لە ١٠٠٪ لە
ژێر کۆنترۆڵدان و ٢٤ کاتژمێر چاودێریی دەکرێن.