سەردێڕ:

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وردەکاری رێککەوتنی ئاوی لەگەڵ تورکیا بڵاوکردەوە

PM:07:24:22/11/2025

820 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وردەکارییەکانی رێککەوتنی ئاوی لەگەڵ تورکیا و گرنگییەکەی لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی لە ماوەی داهاتوودا راگەیاند و دەڵێت، رێککەوتنەکە شەش پرۆژەی ستراتیژی لە خۆدەگرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، خالید شیمالی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشکەوتنی بەرچاو لە رێککەوتنی هاوکاری ئاوی عێراق و تورکیا دوای واژۆکردنی میکانیزمێکی نوێی جێبەجێکردن بەدیهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،ئەم میکانیزمە ئامانجی گۆڕینی رێککەوتنە تیۆریەکانە بۆ پڕۆژەی کردەیی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئاو لە عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی خراپتربوونی وشکەساڵی.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رێککەوتنەکە شەش پڕۆژەی ستراتیژی سەرەتایی لەخۆدەگرن، لەناویاندا سێ بەنداوی بچووکی تایبەت بە کۆکردنەوەی ئاو و پاڵپشتیکردنی ئاودێری لە ناوچە گوندنشینەکان، هەروەها سێ پڕۆژە بۆ وەرگرتنەوەی زەوییە تێکچووەکان و گۆڕینی بۆ زەوییە بەرهەمدارەکان.

ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخان دەکات لە پەیوەندییە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر چاودێریکردنی جێبەجێکردن لەسەر زەوی، ئەمەش بەشێک دیکەیە لە راگەیەندراوەکە.

وتەبێژی وەزارەتەکە وتیشی، رێککەوتنەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی بەردەوامیی سەرچاوەکانی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی کە ئەمساڵ عێراق بە خراپترین رەوشی داتێدەپەڕێتوشکەساڵی تەنگی پێهەڵچنیوە.













گەلەری